AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٥ ١١:٥٣

خەتیب زادە :

دەقی پێشنیاری "هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان"ی ئێران/ڕێککەوتنی کاتیمان نابێت

دەقی پێشنیاری "هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان"ی  ئێران/ڕێککەوتنی کاتیمان نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند : بە پێی سیاسەتی دەوڵەت، یەکمایەتی یەکلایی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە و دەقی چارەسەری گەمارۆکانمان لە ڕەشنووسی نوێ پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: لایەنێک کە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و هەموو بەڵێنەکانی ڕاگرتووە و هەموو هەوڵی خۆی داوە کە هیچکەس پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبێت، لە ئەو پێگەیەدا نییە کە ئاوەها قسەیەک بکات.

کاردانەوە بە قسەکانی ئیسرائیل کاتمان بەفیڕۆ دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسە دوژمنانەکان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئێران، وتی: ئیسرائیل دژی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە ناوچەکەیە و ئەو ڕژێمە بەردەوام بەدوای هێنانە ئارای پرسی ساختە لە ئاستی نێودەوڵەتییە. ئەو ڕژێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە دژایەتی خۆیی هەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەشاردۆتەوە و و لە ئەو بوارە پێشینەی زۆری هەیە.

بە ورەی جیدییەوە چووینەتە ڤیەن

خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر دانوستانەکانی ڤیەن، وتی: بە ورەیەکی جیدییەوە چووینەتە ڤیەن و بەدوای ڕێککەوتنێکی باشین و ڕێککەوتنی باشیش لە درێژەی ئەو بەڵێنانە دەزانین کە هەموو لایەنەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیانە و کەمایەتی و چۆنایەتی ناردنی شاندەکە نیشانی دا ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە هەمان شاند لەوێ بتوانن خۆیان لەوێ بڕیار بدەن.

ناوبراو وتیشی: هەموو ئەوەی کە لە ئەو دەقە پێشووە نووسرابوو بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕەشنووسی 6 خولی پێش بوو؛ لە بنەڕەتدا ناتوانێت لای زۆر بێت بەڵام ڕوانگەی ئەمریکا و لایەنە ئەورووپییەکان لانیکەمە و هەر بۆیە داوایان کرد کە بگەڕێنەوە پایتەختی وڵاتەکانیان و ڕاوێژ بکەن.

بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە

ناوبراو ڕاشیگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتە خولی دوایی دانوستانەکان دەست پێدەکاتەوە و ڕێکەوتی وردەکەی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی باقری و مۆرا یەکلایی دەبێتەوە.

ئیزن نادەین لەگەڵ کات و وزەمان لە ڤیەن یاری بکرێت

خەتیب زادە زیادی کرد: نە پەلەمانە و نە ئیزن دەدەین کە کەسێک لەگەڵ کات و وزەمان لە ڤیەن یاری بکات. تیمی ئێمە بە ئامانجی ڕێککەوتنی باش دەچێتەوە ڤیەن و هیوادارین لایەنی بەرانبەریش بە ئەو ئامانجەوە بێت.

ناوبراو وتیشی : ئێمە لە ڤیەن بە پێی ڕەشنووسەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و چۆنیەتی ڕاگیرانی هەوڵگەلی قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی ئێران دانوستان دەکەین، هەر بۆیە شتێک بە ناوی گەڵاڵەی هەنگاو بە هەنگاو یا ڕێککەوتنی کاتی لە ئارادا نییە.

News ID 40226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha